English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی سلێمانی: رێکارەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ تاوەکو ئێستا بەردەوامە
2020-04-15 [01:58 AM]

ZNA-هەولێر


 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ڕێکارەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێو سەنتەری شاری سلێمانی وەکوو ڕۆژانی پێشووە و بەردەوام مەفرەزەکانمان لە شوێنەکاندا بڵاوەیان پێکراوە، ھەروەھا تاوەکو رێنمای نوێ دەرنەچێت قەدەغەی ھاتووچۆش بەردەوام دەبێت.

 

رائید کاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماوەی زیاتر لە مانگێکە قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیاندراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێکارەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێو سەنتەری شاری سلێمانی وەکوو ڕۆژانی پێشووە و بەردەوام مەفرەزەکانمان لە شوێنەکاندا بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوە لەو شۆفێرانە دەکەن، کە ڕێنوێنییەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ جێبەجێ ناکەن.

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی روونکردەوە، کە تاوەکو رێنمای نوێ دەر نەچێت لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان، قەدەغەی ھاتووچۆ وەکو رۆژەکانی تر لە پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت، ھەرکەسێکیش پابەندی بریاری قەدەغەی ھاتووچۆ نەبێت لێپێچینەوەی لەگەل دەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێک دایە کە دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتۆچۆی ڕاگەیاند، ھەروەھا دوای چاکبوونەوەی رێژەیەکی زۆر لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، کە قۆناغی بە قۆناغی ھەول دەدەین ژیان لە سلێمانی ئاسایی بکەینەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad