English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا دوو ملیۆنی تێپەراند
2020-04-15 [04:17 AM]

ZNA-هەولێر


بە پێی دواین ئاماری جیھانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ ملیۆنی تێپەراند، ئەمریکا لە سەر ئاستی ئەو ولاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بلاوبۆتەوە لە پلەی یەکەم دایە لە رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بە پێی دواین ئاماری جیھانی کە بلاوکراوەتەوە، تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ ملیۆنی تێپەراند لە جیھاندا، لە ھەموو ئەو ولاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێیدا بلاوبۆتەوە ژمارەی تووشبوون گەیشتە٢٠٢٤٦٧٦ تووشبوو، ھەروەھا تاوەکو ئێستا ٤٩٢٤٠٩ کەسیش چاکبوونەتەوە لە ھەموو جیھاندا و ١٢٨٨٩٤ کەسیش بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

 

لە کۆی ئەو دوو ملیۆن کەسەی کە لە جیھان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کە ٦١٥٤٠٦ کەس لە ئەمریکان، ھەروەھا ولاتی ئیسپانیاش لە پلەی دووەم دێت لە رێژەی تووشبووان کە ١٧٧٦٣٣ کەس تووشبوون، ھەروەھا ولاتی چین کە یەکەم ولات بوو کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێیدا بلاوبوویەوە لە ئێستادا لە پلەی حەوتەم دایە ٨٢٢٩٥ کەس تووشبوون.

 

عێراق لە نێوان ولاتانی جیھاندا لە پلەی ٦٤مین ولات دێت لە توشبووان بە کۆرۆنا کە ١٤٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ناویاندا ٧٦٦ کەس چاک بوونەتەو و ٧٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، ھەرێمی کوردستان ٣٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ناویاندا ٢٠٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٤ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

 

رێباز یونس

ولات

رێژەی تووشبووان

ژمارەی چاکبوونەوە

ژمارەی گیان لەدەستدان

ئەمریکا

٦١٥٤٠٦

٣٨٨٧٩

٢٦١٦٤

ئیسپانیا

١٧٧٦٣٣

٧٠٨٥٣

١٨٥٧٩

ئیتالیا

١٦٢٤٨٨٨

٣٧١٣٠

٢١٠٦٧

فەرەنسا

١٤٣٣٠٣

٢٨٨٠٥

١٥٧٢٩

ئەلمانیا

١٣٢٥٥٣

٧٢٦٠٠

٣٥٢٨

بەیرتانیا

٩٨٤٧٦

N/A

١٢٨٦٨

چین

٨٢٢٩٥

٧٧٨١٦

٣٣٤٣

ئێران

٧٦٣٩٨

٤٩٩٣٣

٤٧٧٧

تورکیا

٦٥١١١

٤٧٩٩

١٤٠٣

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad