English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە 
2020-04-15 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە 
ناردنی فەوجێکی لیوای ٧ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، 
بۆ (زینوی وەرتێ) رێککارێکی کاتی بوو،  لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا،  پاڵپشت بە بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم.
لەبارەی پرسی ( زینوی وەرتێ) حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی یاسا و رێنمایە کارپێکراوەکان، ماف و دەسەڵاتی تەواوی ئەوەیان هەیە بۆ هەر ناوچەو جێگەیەکی سنووری هەرێم، جوڵە و جێگۆڕکێ بەهێزەکانی پێشمەرگە بکەن، دەخوازین هیچ تەفسیرێکی سیاسیی هەڵە بۆ ئەو بابەتە نەکرێت.
پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەیەو لەئێستاشدا لەبەرامبەر باری ناهەمواری خەڵک و میللەتەکەمان،  پێویست دەکات هەمووان بەگیانی لێپرسراوێتی و لەخۆبردووییەوە هەنگاو بنێین بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە. 
 بەداخەوە، ناکرێ لەئەنجامی بێ متمانەیی لایەنەکان و گەورە کردنی بابەتگەلێکی بچووک میللەتەکەمان زیان و باجی قورس بدات.
وەک هەمیشە، هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ خاوکردنەوەی دۆخەکە و بەردەوامیش دەبین، کە هەنگاوەکانمان بەشێک دەبێت لەچارەسەر، نەک تەشەنەسەندنی زیاتری کێشەکە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
١٥ی نیسانی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 6271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad