English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتەرێکی عێراقی: پەرلەمان بە ئاسانی دەنگ بە کابینەکەی کازمی دەدات
2020-04-15 [05:32 AM]

​ZNA - هەولێر


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەسەت، ئاشکرایکرد، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ئامادەکردووە و بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆ دەکات.

کازمی داوای لە کوتلەکان کردووە، بۆ زوو پەسندکردنی حکومەت و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییەی ئێستا وڵات تێیکەوتووە، هەماهەنگ و هاوکاربن.

هاوکات پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە دەڵێت، کابینەکەی مستەفا کازمی بە ئاسانی لە پەرلەمان پەسند دەکرێت.

جاسم بەخاتی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە رایگه‌یاند، کابینەکەی مستەفا کازمی بە ئاسانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند دەکرێت و زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەن دەنگی پێدەدەن.

 





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad