ZNA - هەولێر
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت كردنەوەی ھەندێك ناوەندی پیشەسازی بە مانای لابردنی ھەموو رێكارەكانی بەرەوڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیە.
عەلیرەزا رەئیسی جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران رۆژی چوارشەممە١٥ی نیسان بە پەیامنێإرانی گوت: ھێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئەم وڵاتە ماوە.
رەئیسی دەڵێت ئەگەرچی بڕیاری كردنەوەی ھەندێك ناوەندی پیشەسازی لە ئێران دراوە و ئاسانكاریی زۆرتر بۆ ھاووڵاتیان دەكرێت، بەڵام ئەمە به مانای كۆتاییھاتنی قەدەغەی ھاتووچۆ نیە و تەنیا بەشێك لە شوێنە گرنگە ئابووریی و خزمەتگوزارییەكان دەكرێنەوە.
ئەم هەواڵە 967جار خوێندراوەتەوە |