English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی ، سەربەخۆیی و ئاڵایی كوردستانی لە ترس وخەونەوە كرد بە واقیع
2020-04-16 [10:05 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە رۆژگارەسەختەكان و بێ‌ هیوای كە وەك دێوەزمەیەك بە سەر كورد وكوردستان باڵی كێشا بوو ، پارتی وەك مەشخەڵی رووناكی ورزگاری بە دەستێكی نیشتیمانپەروەر و كوردپەروەرێكی وەك بارزانی ، بووە هۆی تێكشكاندنی بێ‌ هیوایی و خەبات و ئیرادەی ئازادیخوازی و رزگاریخوازی سەر لە نوێ‌ لە نێودڵی تێكۆشەران زیندوو كردەوە و دوژمنان و نەیارانی كوردی جارێكی تر تووشی بێ‌ ئومێدی كردەوە ..بەدرێژای بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هەمیشە لەسەنگەری خەبات و پێشمەرگایەتیدا بووە، بۆ ساتێك دەستبەرداری مافە نیشتمانی و نەتەوەییەكان نەبووە، ئەمەش یەكەم وەلام دەبێت بۆ خالێكی شكردنەوەكەمان كە ئاست و خەباتی ئەو پارتە بخەینەڕوو هەرچەندە خەباتی پارتی ئەوەندە زۆرە ناتوانین لەنووسینیكی لەم جۆرەدا بەكورتی لێی بدوێن چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم پارتنەتەوەیی بووە لەدوای جەنگی جیهانی لەساڵی 1946دا لەسەر دەستی باوكی ڕۆحیمان بارزانی نەمر دامەزراوە،لەلایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستان سەڕەرای ئەوەی یەكەم پارتی نەتەوەیی بەهێزبوو لەكوردستان دامەزرا چونكە بەر لە پارتی سەرجەم حزبەكانی تر عێراقی بوون زیاتر لەچوارچیوەی چینایەتی و ماركسیدا كاریان دەكرد، ئەمەش خالێكە زۆر گرنگە لەمێژووی خەباتی پارتیدا، هەروەها خالێكی تر كەزۆر گرنگە پارتی دیموكراتی كوردستان تەنیا پارتی كوردییە كە بەشێوەیەكی رێك و ڕەوان لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی دروستبووە ، چونكە سەرجەم حزبە كوردستانیەكانی تر لەمێژووی گەلی كوردستاندا لەئەنجامی جودابوونەوە دروستبوون ، ئەمەش وایكردووە كەئەم حزبانە هەمیشە بیر لەڕق و كینە و تۆلە بكەنەوە بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە دەرگای واڵابێت بۆگفتگۆ و دروستكردنی برایەتی و پێكەوەژیان. كاتێك كە پرۆسەی ئازادی عێراق لەسالی 2003 روویدا سەرۆك مسعود بارزانی زۆر بوێرانە و جوامێرانە لەناو هۆڵی ئەنجوومەنی حوكم لەشاری بەغدا بەجلوبەرگی پێداگری لەسەر بنیادنانی فیدراڵی كرد بۆ هەریمی كوردستان بەرەنگاری هەموو هێزە شۆڤینیە عەرەبەكان بۆوە، تەنانەت سەرۆك لەیەك كاتدا لەپێناوی چەسپاندنی مافە سەرەكیەكانی گەلی كوردستان بەرەنگاری سەرجەم ئەندامانی مەجلیسی حوكم و حاكمی ئەمریكی عیراق بوە ئەم رووداوەش سەرنجی زۆربەی میدیاكارانی جیهانی بۆخۆی راكێشا كە بەئازایەتی سەرۆك بارزانی سەرسام بوون .هەروەها هەڵویستە نەتەوایەتیەكانی سەرۆك بارزانی لەئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25/9/2017 یەكێكی ترە لەهەنگاوە پیرۆزەكان كە شایەتی سەركەوتنی پارتی دەبێت ، كاتێك سەرۆك مسعود بارزانی زۆر بوێرانە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی دا، وەك یەكەم سەركردە هەنگاوی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ دەنا و گەلی كوردستان بەرەو سەربەخۆبوون . سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پیلانگێری و رووداوی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 وپاراستنی كوردستان و دەسكەوتەكانی لە هەرٍەشە و مەترسییەكانی و گەیاندنی بۆ قۆناغی كوردستانێكی بەهێزترە. پارتی هەر سەردەكەوێت چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دایكە و یەكەم پارتی نەتەوەییە، پارتی شكستی بەپیلانگیرانی نەیارانمان هێنا.ئەوەتا ئێستا جارێكی تر گەل و نیشتیمانەكەمان جارێكی تر لە بەردەم تاقیكردنەوە و جەنگێكی سەختدایە، گەلی كورد بە سەركردایەتی بارزانیی رووبەرووی ئەم جەنگە شاراوەیە بۆتەوە، بە پیلانی خۆپارێزیمان و سەبرو پشوودرێژیمان ئەوا لەو تاقیكردنەوە و جەنگە دا سەركەوتنی گەورە بەدی دێت و دەچێتە مێژوویی پر شانازیمانەوە . ئەوانەی كە تا دوێنی و ئەمرٍۆ باوەریان بە كوردایەتی راستەقینە و مافی سەربەخۆیی كوردستان نەبوو و بە هەموو شێوەیەك وەك ئەوەی ئێستا هەستی پێدەكرێت " ئاڵا و دەوڵەتی كوردستان و سەربەخۆیی " لایان خەون و خەیاڵ بوو ، ئێستا دەبینن كە بە هێمەتی پێشمەرگە و حیكمەتی سەرۆك بارزانی چۆن پرسی سەربەخۆیی كوردستان و ئاڵایی كوردستان لە سەر بانی كۆشكی وڵاتانی جیهان و نێو ئاكادێمییەكان بە شانازییەوە دەشەكەێتەوە و بەدەنگێكی بەرز باسی ئەو مافە رەوایە و بە دەستهێنانی دەكرێت .سەربەخۆی كوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هێلی سور بوو ئەمڕوكە لە سەر ئاستی نیودەوڵتی و ئیقلیمی گلوپی سەوز بۆ سەربەخۆی كوردستان دایان گیرساندووە، تا دوێنێ سەرۆكی فەرمانگەیەك ئامادە نەبوو لەگەڵ بەرپراسنی كورد دانیشێت ئەمڕۆكە لەسەر ئاستی سەرۆكی وڵاتانی جیهان وەزیران و وە بانگێشت كردنی بەرپرسانی هەرێم لە هەموو كونفرانسێكی نێودەوڵتی، بوونی ژمارەیەكی زۆری كونسوڵخانەكانی دەوڵەتانی جیهان لە هەولێر ئەمەش یەكێكە لە سیماكانی دەوڵەت، بوونی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا بیانی جیهانیەكان لە هەرێمی كوردستان، بۆنی كوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهان، جگە لەمانە چەندین دەسكەوتی تریش بەرجەستە كردووە، ئەمانە، ئەم دەسكەوتانە بە ئاسانی نەهاتوونەتە ئاراوە بەڵكوو ئەمە لە ئەنجامی بونیادنان و دروستكردنی پەیوەندیەكی پتە و سیاسەتێكی ژیرانە لەگەڵ دەوڵەتانی جیهانی و ئیقلیمی بەدی هاتوون، هەموو ئەم هەنگاوە كرداریانە بوونەتە هۆی نزیك كردنەوەی كورد لە سەربەخوی سەركەوتنی یەكجارەكی گەلی كوردستان ئەمەش ئەوە دەردەخات پارتی و جەنابی سەرۆك هەموو هەنگاوە مەودا درێژەكانی بڕیوە چەند هەنگاوێكی كورتی ماوە ئەم هەنگاوانەش دڵنیام لە داهاتوویەكی نزیك بە سەركەوتووی دەبڕێت و ئەوەش بە هێمەتی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی و دڵسۆزانی نیشتیمانە ..





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad