English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ووردەکاری هاوکاری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا
2020-04-16 [11:21 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە: 

یەکەم: کۆمەک (تبرعات)
تاكو ئێستا (20.5) بیست مليۆن ونيو دۆلار کۆمەک كراوه بۆ هەژماری ناوەندی ئەنجومەنى وەزيران، ئەم پارەیە بۆ كڕينى خۆراک ودەرمان تەرخان دەکرێ، ودواتر  بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بە پێی رێژەی دانیشتوان دابەش دەکرێ.

دووەم: بەغدا (3.5) سێ مليار و نيو دينارى ناردووە، ئەنجومەنی وەزیران  نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێ.

سێیەم: رێکخراوی WHO هيچ بڕە پارەیەکی کۆمەک نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر وکەرەستەی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.

چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕيارى داوه (600) مليار دينار بەسەر خەلكى هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری 
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ نیسانی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad