English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوجەی گشتی و دابەزینی نرخی نەوت
2020-04-16 [11:55 AM]

نووسین: نەوزاد مجید ھەمەوەندی



لە سەرەتای چارەکی یەکەمی سالی ٢٠٢٠ لە عیراق و لە سەرتا سەری جیھان ئەم سڕل ساڵێکی زور سەخت بوو و ڕەنگە بەردەوامی ھەبێت.
ھەر بویە وولاتان بە گشتی خەریکی کارە دارایی و یاساییەکانن بۆ گونجاندنیان لەکەل ئاریشەکانی سەرھەڵدانی فایروسی کورونا و بەرەنگار بوونەوەی ئەم ھەموو زیانەی کە بە ھۆی  ئەم پەتایە  ڕووبە ڕوویان بۆتەوە .
وە لە لایەکیترەوە کورت ھینان و دابەزینی نرخی نەوت بەڕێژەیەکی زۆر کار دەکاتە ھەموو سێکەتەرەکانی ئەو وولاتانەی پشتیان بەستوە بە فروشتنی نەوت  لەوانەش عیراق و ھەرێمی کوردستان ،
عێراق لەم وولاتانەیە کە تاکو ئێستا بوجەی کشتی پەسند نەکردوە , بە ھۆی لاوازی حکومەتی عیراق و کاریگەری دەست لەکار کیشانەوی د. عادل عبدالمھدی سەرۆک وەزیران و بەردەوامی خۆپیشاندەران و بێ ئەنجامی  ھەوڵە یەک لە دوای یەکەکانی  پەرلەمان و کوتلە سیاسیەکانی عێراق  بۆ دەست نیشان کردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ. بەم دواییانەش ئاریشەی سەرھەڵدانی کۆرۆنا ڤایرۆس بارەکەی ئالوزتر و نا ڕوونتر کرد .
بەھۆی پێشبینیەکانی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردوو بۆ  بوجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ کە نرخی  یەک بەرمیل نەوت  دەکەیشتە ٦٨.٩٩ دولاری ئەمریکی کە ئەمە بەرزترن ئاستی مانکی ١٢ ی سالی ٢٠١٩ بوو . ئینجا بووجەی گشتی عیراق بە ١٦٢ ترلیۆن دیناری عێراقی خەملێنرا کە دەکاتە ١٣٥ ملیار دولاری ئەمریکی . وە لەم گوژمەیە ٢.٥ ملیار دولاری ئەمریکی بۆ جێ بەجێ  کردنی بازرگانی نیوان عیراق و چین تەخان کرابوو کە پێشتر رێکەوتنیان لەسەر کردبوو . 
بەڵام لە ساڵی نوێی ٢٠٢٠ بەرزترین ئاستی نرخی نەوت لە ٨/١/٢٠٢٠ بوو کە کەیشتە ٧١.٧٥ دولاری ئەمریکی, وە نزمترین ئاستی نرخی نەوت لە بەرواری ٢٧/٣/٢٠٢٠ بوو کە تا نزم بوونەوەی ئاستی ٢٧ دولاری ئەمریکی نزم بوەوە , لەگەڵ دابەزینی ھەر دۆلارێک لە نرخی  یەک بەرمیل نەوت نزیکەی  ٣.٤ تاکو ٣.٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیان  بەر عێراق  دەکەوێت  تەنھا لە یەک رۆژدا . بە پێی توێژینەوەیەک کە بۆ نزم بوونەوەی نرخی نەوت ئەنجام درا لە ١٨/٢ / ٢٠٢٠  تاکو ١٨/٣/٢٠٢٠ عیراق بەھۆی نزم بوونەوەی نرخی نەوت زیانی ٧٥ ملیۆن دۆلاری بەر کەوتووە بە بەراورد لە گەڵ داھاتی لەم مانگەدا, ھە بۆیە لە ئێستادا ئابووری ناسان ترسی ئەوەیان ھەیە سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ دووبارە ببێتەوە. ئەمەش بەشێکی بۆ  دەست لە کار کێشانەوەی د. عادل عبدالمھدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بوو کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو وە بەردەوامی خۆپیشاندەران جیاوازی بیرو ڕای سیاسی و فیکری و تایفی  وە لە ئێستاشدا ھاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا باری سەر شانی حکومەتیان گرانتر کردوە  نەیان توانی بگەنە رێکەوتنێک بۆ پەسند کردنی بوجە ( الموازنە) .
ڕاویژکاری دارایی حکومەتی عێراق دکتۆر (مڤھر محمد ێالح ) لە چاو پێکەتنێک لەگەڵ کەناڵی الجزیرە ترسی ئەوەی نیشاندا کە عێراق پێدەنێتە قۆناغی دارووخانێکی ئابووری . ئەمەش وای کردوە ئاماژەیەکی نەرێنی و ناڕوون پیشان بدات بۆ ئەم وەبەرھێنەر و خاوەەن کارگە و بیشەسازیەکان  لە کەرتی تایبەت کار دەکەن ئەمەش  وادەکات کارەکانیان ڕابگرن یان کەمیان بکەنەوە, وە لە ھەمان کاتدا کەمکردنەوەی زۆرینەی کارەکان دەستی  کار زیانی بەر دەکەوێت و بەتاڵە زیاد دەکات وە باری ئابووری سەر شانی ھاوڵاتیان بەرەو ناڕوونی و ئاریشەی زیاتر دەکات .
 





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad