English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرستارێکی دووگیان دوای مردنی بە کۆرۆنا کۆرپەلەکەی رزگار کرا
2020-04-16 [12:45 PM]

ZNA - هەولێر


پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی بەریتانی تونیان کۆرپەلەیەک لە سکی ۆەرستارێکی دووگیان رزگار بکەن دوی ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

ئەو پەرستارە ناوی ماری ئەگیوا ئەگیاپۆنگ بوو تەمەنی ٢٨ ساڵ بوو لە نەخۆشخانەی لۆتۆن و دانستیبلی زانکۆ کاری دەکرد، رۆژی یەکشەممەی رابردوو گیانی لەدەست دا.

وتەبێژی نەخۆشخانە رایگەیاند، باری کۆرپەلەکە زۆر باشە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی نەدرکاند.

لە ٧ی نیسانی رابردوو ئەگیاپۆنگ بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەر لە دوو رۆژ پشکنینەکان دەریان خست تووشی کۆرۆنا بووە.

گەورە بەرپرسێکی دەستەی بیمەی تەندروستی وتی، سستەرێکی مەزن بوو، نمونەیەکی گەورەی ئەوەی باوەڕمان پێی هەیەک بوو.

باسی لەوەش کرد، لەم کاتە ناخۆشە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری و هاوڕێیانی رادەگەیەنین.

تاکو ئێستا هاوسەری ماری لە کەرەنتین دایە، پشکنیکی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە.

Exterior view Luton and Dunstable Hospital

bbc





ئەم هەواڵە 8251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad