ZNA - هەولێر
لە راگەیاندنێکدا کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور رایگەیاند، تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات ئەوانەی خۆیان لە ئێستادا لە ناوچەکانی شەڕدا بێدەرەتانن و رەنگە پەتاکە پشێوی ئابوری - کۆمەڵایەتیش خۆشبکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیاندنەکەیدا کۆمیەتی خاچی سوور کە بنکەکەی لە ژنێڤە باسی لەوە کرد، بە سوریا و عێراق و یەمەن و کەرتی غەززە و لوبنان و ئوردن، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتانە کرد کە لە ناوچە نائارامەکاندا خۆیان بۆ شیانی بۆ هەژانێکی ئابوری- کۆمەڵایەتی دوای پەتاکە ئامادەبکەن.
كۆمیتەی خاچی سوور وتیشی، سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی شارەکان وەک ڕێکاری تەندروستی گشتی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا دابینکردنی بژێوی بۆ زۆرێک لە خانەوادەکان سەختکردوە .
لەو بارەیەوە " فابریزۆ کاربۆن" بەڕیوەبەری کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی؛ هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمڕۆدا رووبەڕوی دوو هەڕەشە دەبێتەوە ، یەکەمیان شیانی تەشەنەکردنی بەرفراوانی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی شەڕدا و هەروەها پشێوی ئابوری-کۆمەڵایەتی.
رێکخراوی خاچی سوور ئاماژەی بە وڵاتی ئێران نەدا کە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا زۆرترینی تۆمارکردووە.
خانمە وتەبێژەکە گوتی ئەوان هاوکاری کۆمەڵەی خاچی سووری ئێرانی دەکەن.
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، بە ملیۆنان کەس لە ئێستادا لە نێو ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری شەڕ بوونەتەوە و خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراک و ئاو و کارەبایان نیـیە.
وتیشی، ئەوان کەرەستەی پاکوخاوێنی راگرتن و خۆپارێزیان بۆ بەندیخانە ناوەندیەکان لە سوریا دابینکردوە، واتە ئەو بەندیخانانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی سوریاوە بەڕیوەدەبرێن.
voa
ئەم هەواڵە 1063جار خوێندراوەتەوە |