English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٥٨ ملیاردێر لیستی دەوڵەمەندان جێ‌دەهێڵن
2020-04-16 [09:26 AM]

​ZNA - هەولێر


بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی گۆڤاری فۆربیس ، ژمارەی دەوڵەمەندانی جیھان بۆ ئەمساڵ بە نزیكەی ٥٨ ملیاردێر لە لیستەكەدا كەم دەبنەوە.

لەگەڵ کەم‌بوونەوەی ئەم ٥٨ ملیاردەرە، ژمارەی ئەو دەوڵەمەندانەی لە ناو لیستەكەدا دەمێننەوە دەگاتە ٢ ھەزار و ٩٥٠ کەس.

ھەر بەگوێرەی راپۆرتەكە، بەھای سامانی ٥١ لە سەدی ی دەوڵەمەندانی جیھان كە لە نێو لیستەكەدان ، بەتێكڕا ٧٠٠ ملیار دۆلار داكەوتووە و بەبەراورد بە ساڵی رابردوو، كۆی سامانیان گەیشتووەتە ٨ ترلیۆن دۆلار.

سەبارەت بە جیف بیزۆس دامەزرێنەری ئامازۆن، بۆ سێییەم جاری لەسەر یەكە وەك دەوڵەمەندترین كەسی جیھان دەستنیشانكرا و كۆی سامانی گەیشتووەتە ١٣٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار. ھۆكارەكەیشی بۆ ئەو داخوازه زۆرە دەگەرێتەوە كە ھەر لە سەرەتای ساڵەوە، بەھۆی كۆرۆناوە  لەسەر خزمەتگوزارییەكانی ئامازۆن ھەبووە.





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad