English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان ڕۆژبەیانی: ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تەنیا پێشمەرگە دەتوانێت بپارێزن
2020-04-18 [09:30 AM]

ZNA- هەولێر


جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە ئیدارەی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەداخەوە بەهۆی نەبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لەو ناوچانە سەری هەڵداوەو وای کردووە ڕۆژ بە ڕۆژ چەکدارانی داعش زیاتر و زیاتر دەرکەونەوەو بەهێز بن، جگە لەو بارودۆخە عەسکارتاریەتە بەزۆر سەپێندراوەی لەوێ هەیە و ڕۆژانە لە ژێر هەڕەشەی تەعریب دان و ماڵ و حاڵیان لە ژێر مەترسی دایە بگرە گیانیشیان کەوتۆتە مەترسییەوە بە دەست هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش،
‎دەتوانم بڵێم شاندی دانوسکاری حکومەتی هەرێم کوردستان هەنگاوی باشی نابوو بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەم ناوچانە، بەڵام بەهۆی دەست لەکار کێشانەوەی (عادل عبدالمهدی) سەرۆکوەزیرانی عێراق و شڵەژانی دۆخی عێراق بارودۆخەکە وەک خۆی مایەو ‎دوای ئەوە نوێنەری حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە بارەگای لقی ۳ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کە منیش وەکو سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵیان بەشدار بووم، یاداشتنامەیەکیان ئاماددە کردوو بڕیار بوو ڕادەستی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بکەن، یاداشتەکەیان چەند داواکارییەکی گرنگ لە خۆ دەگرێت، گرنگترینیان گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەیە، بەڵام بەهۆی هاتنی پەتای کۆڕۆنای نوێ کارەکان راوەستان. 

 

جوان ڕۆژبەیانی گووتی:  ڕێککەوتن لەسەر دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و داواکردنی مافی ئەو ناوچانە لە چوارچێوەی دەستور یەکێکە لەو خاڵانەی لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیام گەرانەوەی هێزی پێشمەرگەو ئاسایی کردنەوەی ئەو ناوچانە لە ئەولەوییەتی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم دەبێت لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

 

هەروەها جوان ڕۆژبەیانی ئەندامی پەلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو:  لە ئێستادا بژاردەی بەهێز و پەسەندکراوی لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، چونکە ناوچە کوردستانییەکان ناوچەی کوردستانین و تەنها هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەتوانێت پارێزگاری لێ بکات.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad