ZNA - ههولێر
بهرپرسێكی باڵای ئاسایشی ئنتەرنێت لەگەڵ FBI ئاشكرای كرد، هاککەرەکانی حکومەتە بیانیەکان ئەو کۆپانیایانەیان هاککردووە کە لێکۆڵینەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆڤد19 دەکەن.
یاریدەدەری بەرێوەبەری "FBI " تانیا یۆگۆرێتس لە میانەی مشتومڕێکی ئۆنلایندا کەلەلایەن ئینستتوتی ئاسپن ئەنجام درابوو بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند دەزگاکەیان بەمدواییانە زنجیرەیەک هاککردنی لە پەیمانگەکانی لێکۆڵینەوەی تەندروستیدا بەدی کردووە.
وتیشی، بێگومان ئێمە ئەوە چالاکیانەمان بینیوە کە گەڕان و پشکنین دەکەن، و هەندێک جاریش خۆیان دەکەنە ناو کارەکانی ئەو ئینستوتانەوە، بە تایبەتی ئەوانەی کە بە ئاشکرایی ڕایانگەیاندووە لێکۆڵینەوە لەسەر کۆڤد19 دەکەن.
خانم یۆگۆرێتس باسی لهوهش كرد، راستە باشترە بۆ ئەو ئینستتوتانەی کە کاربۆ دۆزینەوەی ڤاکسین دەکەن کارەکانیان بە ئاشکرایی بێت بەڵام " لایەنە خراپەکەی ئەوەیە ڕاگەیاندنەکانیان وا دەکات وڵاتانی دیكه هەوڵ بدەن وردەکاری کارەکانیان بزانن و بزانن لە ڕاستیدا چی دەکەن و تەنانەت ڕەنگە زانیارییەکانی کارەکانیشیان بدزن.
ئهو خانمه بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وڵاتێکی دیاریکراو بکات ئهوهی خستهروو، ئەو هاککەرانەی کە وڵاتێکیان لە پشتە زۆر جار ئینستتوتەکانی دەرمان و بایۆلۆژیان کردۆتە ئامانج بەڵام لە دەمی ئەم قەیرانی کۆرۆنایەدا ئەم هەوڵە زیاتریش بووە.
VOA
ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە |