English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ژمارەى مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چين له‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتره‌
2020-04-18 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترامپ ئاشكرایكرد ئەو ژمارانەى كە لە چين ئاشكراكراون سەبارەت بە گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە زۆر جياوازە و گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی له‌ ئەمريكا هه‌یه‌.

دۆناڵد ترامپ لە رێگەى تویتەرەوە په‌یامێكی له‌باره‌ی چين كە ناوه‌ندی سەرهەڵدانى (COVID-19)يە بڵاوكردەوە.

ترامپ لە تويتەكەيدا، جارێكی دیكه‌ ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی به‌ "دوژمنى نەبينراو" ناوبردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، "چين لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياندووە ژمارەى ئەو كەسانەى كە بەهۆى دوژمنە نه‌بينراوەكەوه‌ گيانيانلەدەستداوە بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە."

وتیشی، " لە راستيدا ژمارەى گيانلەدەستدان زۆر لە ژمارەى گيانلەدەستدانەكانى ئەمريكا زۆرترە. تەنانەت له‌وڕووه‌وه‌ ئەمريكا ناتوانێت به‌ چین بگاته‌وه‌".





ئەم هەواڵە 1114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad