English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامادەكارییەكان بۆ ئاساییكردنەوەی ژیان لە هەولێر دەستی پێ‌ كردووە
2020-04-18 [12:48 PM]

ZNA-هەولێر


پاش بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری راگەیاند گشت جموجۆلەکان راگیران، ئەمەش بۆ هۆی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بە سەر ئەو ڤایرۆسەدا، ئێستا نزیکین لە دووبارە ئاسایی بوونەوەی ژیان لە گشت هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ شەمە ۱٨ـی نیسان، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێریش لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئامادەكارییەكان بۆ ئاساییبوونەوەی ژیان لە هاتوچۆی هەولێر دەستی پێ كرد.

لە هەولێر دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا نزیك بووەتەوە لە سفر، دەستپێكی كارەكانیش رێكخستنەوەی دوورگەی ناوەندی شەقامی ئیسكان بەفسفۆری جێگیری ئاسن و هێڵكاریكردنی شەقامی هەولێر- بەحركە بوو، هەنگاوی تریش بەڕێوەیە، پزیشكی شارەزا لە كۆئەندامی هەناسە و سییەكان ئێستا لە هەولێر دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا نزیك بووەتەوە لە سفر.

 

هەولێر دوای پرسەكەی گەرەکی كارێزان قۆناغی مەترسییەكە تێپەڕێنراوە و بەپێی ستانداردی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، پێویستە لەو هەفتەیە لە هەولێر سامپڵی هەڕەمەكی لە گەڕەكەكان وەربگیرێت، ئەگەر لە دووبارەكردنەوەی دووەم جار دەركەوت كەس تووش نەبووە، ئەوە سەركەوتنی كۆتایە،ماوەی هەفتەیەكە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار نەكراوە و تەنیا ٥۷ تووشبوو لە نەخۆشخانەكەی چارەسەری ماونەتەوە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad