English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارەگای بارزانی : ئەوەی پێشمەرگە ناناسێ با بچێ لاپەڕەکانی مێژوو بگەڕێ
2020-04-18 [03:12 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی فەرمیی بارەگای بارزانی لە راگەیندراوێکدا دەڵێت ، ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە ھێزە سەربازییە دەستوورییەکان و، ھەر ھەنگاوێکیش کە بنرێ بەرەو ھێشتنەوەی چەک تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە، دەبێ دوور لە موزایەداتی ئەوانەی شارەزای مێژوو نین ئەو راستییە لە بەرچاو بگیرێ. 


ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە 

لە کاتێکدا کە ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و  پێکھاتەکانی عێراق بەرەو پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی ھەنگاو دەنێن، تا بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بن  کە بەرۆکی دەوڵەتی عێراقیان گرتووە، لەم کاتە ھەستیارەدا کە پێویستی بە یەکڕیزیی ھەمووان ھەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەدیاتەکان و گەیاندنی وڵات بە کەناری ئارامی، گوێبیستی ھەندێ دەنگی نەشاز دەبین بە تێکەڵکردنی کارتەکان و، دەیانەوێ مەبەستە راستەقینەکەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو بە لاڕێدا ببەن، بەوەی کە لە پرسی ھێشتنەوەی چەک لە دەستی دوڵەتدا و، لە نەھێشتنی ھەموو شێوەکانی ھەبوونی سەربازیی ناشەرعی و نادەستووری، ئاماژە بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کراوە.

ئێمە لە کاتێدا رایدەگەیێنین کە پشتیوانی لە ھەموو ھەنگاو و کارەکانی حکوومەت دەکەین بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی و شارستانی کە تیایدا دەستوور و یاسا و ھاونیشتیمانیبوون تێیدا سەروەر بێ، ئەو ھەوڵانەش ڕەت دەکەینەوە کە ھەوڵی رێگریکردن لە ھەنگاوی راست و دروست و لێدوانی نابەرپرسیارانە دەدەن و دەشڵێین: پێشمەرگە بە گوێرەی بڕگەی پێنجەمی ماددەی ١٢١/ دەستوور ھێزێکی شەرعی و یاساییە.

ھێزی پێشمەرگە دوای دەیان ساڵ لە خەباتدا بووە دژی دیکتاتۆرییەت و قوربانیی زۆری داوە لە پێناو دۆزی گەلی کورد و دەوڵەتی عێڕاقدا، نابێ ناوی بخرێتە لیستی ئەو کۆمەڵە چەکدارانەی بە نایاسایی دروست بوونە و سەروەریی دەوڵەت و گەلانی عێراقیان پێشێل و ئەتک کردووە و وەک ھێزێکی دەوڵەتی ناو دەوڵەتدا ڕەفتار دەکەن، کە جگە لە خزمەتکردنی بەرژەوەنییە تەسکەکانی خۆیان و جێبەجێکردنی ئەجێندای دەرەکی ئامانجێکی دیکەیان نییە.

ئەوەی پێشمەرگە ناناسێ با بچێ لاپەڕەکانی مێژوو بگەڕێ، ئەو کاتە دەزانێ کە پێشمەرگە قەدەری میللەتی کورد و ھێڵی سوورە، لە رابردوودا قەڵای پۆڵایین و پارێزەری باوەڕپێکراوی ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان بووە و ھەر وایش دەمێنێتەوە. ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە ھێزە سەربازییە دەستوورییەکان و، ھەر ھەنگاوێکیش کە بنرێ بەرەو ھێشتنەوەی چەک تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە، دەبێ دوور لە موزایەداتی ئەوانەی شارەزای مێژوو نین ئەو راستییە لە بەرچاو بگیرێ. 

ڤیان دەخیل 
گوتەبێژی فەرمیی بارەگای بارزانی
 ۱۸ـی ٤ـی ۲٠۲٠





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad