English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پارێزگای دھۆک تەرمی سێ کەسی خنکاو تاوەکو ئێستا نە دۆزراونەتەوە
2020-04-18 [03:13 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

لە سنووری پارێزگای دھۆک سێ کەس خنکاون و ماوەیەکی درێژە تەرمەکانیان لە ناو ئاودا ماونەتەوە و ئەویش لە بەر چەند ھۆکارێک تەرمەکانیان نە دۆزراونەتەوە.

 

 

مقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگریشارستانی پارێزگای دھۆک بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سنووری پارێزگای دھۆک سێ کەس خنکاون و تاوەکو ئێستاش تەرمەکانیان نەتوانراوە بدۆزرێنەوە، نە دۆزرانەوەی تەرمەکانیشیان بۆ زۆر ئەگەر دەگەرێتەوە.

 

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگریشارستانی پارێزگای دھۆک گووتی: لە ناحیەی فەیدیێ لە سالی ٢٠١٨ ژمارەیەک شەپۆل دروست ببون، کەسێک کەوتبووە ناو ئەو شەبۆلانە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نە دۆزاوەتەوە، ھەروەھا دوو کەس لە قەزای زاخۆ کەسێکیان ساڵی رابردوو ٢٠١٩ و کەسێکیش ھەر ئەم ساڵ کەوتوونەتە ناو ئاوی خابووری زاخۆ، ئەو دووکەسەش تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.

 

مقەدەم بێوار عەبدولعەزیز گووتیشی: ھەر چەندە بەردوام لە لایەن تیمە مەلەوانەکانی بەرگری شارستانی بەدواگەران دەکرێت بۆ ئەو سێ تەرمانە بەلام ئە کەسێک دەخنکێت  و کاتێکی زۆر بەسەریدا تێدەپەرێت تەرمەکە زۆر دەشێوێت و دۆزینەوەشی تارادەیەک زەحمەتە و لە لایەکی ترەوە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو رووبارەکان دەبێتە ئەگەری ئەوەی کە تەرمەکە نەدۆزرێتەوە، زۆر جار لەو شوێنەی کەسێک دەخمکێت ئاو تەرمی ئەو کەسە لەگەل خۆی دەبات بۆ شوێنێکی دوورتر  و لە ناو ئاودا دەمێنێتەوە و لەو شوێنانەی کە زۆر ئالۆزن، لە سەر ھەموو ئەو ئەگەرانە ئێمە ھەلدەستین بە ئەرکی خۆمان و بەدووای ئەو تەرمانە دەگەرێین، لە ئێستادا لە پارێزگای دھۆک لە سالی ٢٠١٨ تاکو ئێستا سێ کەس خنکاون و تەرمەکانیشیان نەدۆزراونەتەوە، ھەروەھا تیمەکانی ئێمە لە ھەموو شوێنێک بەدوایاندا دەگەرێن تاوەکو بتوانن تەرمی ئەو کەسانە لە ئاودا بێنە دەرەوە و رادەستی کەس و کاریان بکەنەوە.

 

رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 3760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad