English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی ھەولێر: نزیکەی یەک ھەفتەیە ھیچ حالەتێکی نوێ تۆمارنەکراوە
2020-04-18 [04:45 AM]

ZNA-هەولێر


 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر رایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە ھیج حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمار نەکراوە، بەلام تا پێکوتەیەکی سەرەکی دژی ئەم ڤایرۆسە نەدۆزرێتەوە، ئەوا بە ھەموو شێوەیەک مەترسی ھەر ھەیە لە سەر ھاولاتیان.

 

دکتۆر بژار مووسا عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سوپاس  بۆ خودا ماوەی ھەفتەیەکە ھیج حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمار نەکراوە، بەلام بە پێی لێکدانەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی و ھەروەھا لێکدانەوەی خۆشمان ھەتاوکو پێکوتەیەکی سەرەکی دژی ئەم ڤایرۆسە نەدۆزرێتەوە، ئەوا بە ھەموو شێوەیەک مەترسی ھەر ھەیە لە سەر ھاولاتیان جا لە ھەولێر بێت یان کوردستان و عێراق یاخود لە جیھان بێت.

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر گووتی: ئێمە سەنتەری کۆرۆنامان ھەیە لە پارێزگای ھەولێر، سەنتەری کۆرۆنای ھەولێر بە شێوەیەکی گشتی ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی ھاولاتیاندایە، ھەر ھاولاتیان گومان لە خۆی بکات یاخود گومان لێکراوبوو دەتوانێت سەردانی سەنتەری کۆرۆنای بکات و پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێت بە شێوەیەکی خۆرای.

 

دکتۆر بژار گووتیشی: لە کۆی ئەو ١٦٩ کەسەی لە پارێزگای ھەولێر کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببون ١١٨ کەس چاکبوونەتەوە، ئێستا ٥١ کەسیش لە نەخۆشخانەکاندا ماون، ھەروەھا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بنکەکانی کەرەنتیەدان رۆژانە گۆرانکاری بەسەردا دێت ژمارەیەک دەردەچن و ژمارەیەکی تر کەرەنتینە دەکرێن، ژمارەیەکی زۆر خەلکی کوردستان لە ھەموو جیھان دەیانەوێت بگەرێنەوە کوردستان و شاری ھەولێر ، بە پێی لێدوانی ھەموو لایەنەکان ھەرێمی کوردستان ھەرێمێکی پارێزراوە لەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری ھەلنەداوە بەشێوەیەکی بەربلاو، بۆیە خەلکی کوردستان ئەوا نەی لە دەرەوەی ولاتن رۆژانە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی دەگەرێنەوە بۆ کوردستان، لەبەر ئەم ھۆکارەیە کە رۆژانە گۆرانکاری بەسەر ژمارەی ئەو کەسانەدادێت کە لە کەرەنتینەن، ھەر ئێستا ھەوالیان پێداین کەوا گروپێک لەرێگایە گەراونەتەوە و کەرەنتینە دەکرێن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad