English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین ڕاگەیاندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی
2020-04-18 [04:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1.            کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٩٠٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٠٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٣٠) لە هەولێر، (٩١) لە سلێمانی، (٧٥٧) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٤٩٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٣٢) هاووڵاتی.

 

2.            پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٤) هەولێر، (٣٩٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٥٦) ڕاپەرین،(٢١٢) سۆران.  دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

 

3.            ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٥٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی              

حکومەتی هەرێمی کوردستان  

         ١٨ی نیسانی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad