English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبی سیاسی دەبێ هەڵگری ئەجندایێکی سیاسی نەتەوەیی و نیشتیمانی بێت
2020-04-18 [08:20 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


لەم قوناغە سەخت و پڕ لە مەینەتیەدا قوناغێک کە بێجگە لە هەست کردنمان بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی هیچیتر لە ئێمەی کورد ناخوازێت دوزی ڕەوای کورد دوژمنی زورە و بەداخەوەش خوشمان خوخورین کورد گوتەنی کەو دوژمنی سەری خویە یەکنەبونی کوردو لە یەکترازانی سیاسی ئەوەمان پێ دەڵێت کە لە هەمو قوناغەکاندا مەسەلەی نەتەوایەتی کوردی دوا خستووە و گەورەترین ڕێگر بووە لە بەردەم سەرکەوتنی یەکجاری نەتەوەکەمان و گەیشتن بە کەناری ئارامی و کە ئەویش ئازادبون و سەربەست بونی نەتەوەکەمان بووە حزبی سیاسی چ لە دەستەڵات و چ وەک ئوپوزسیون پێویستە هەڵگری ئەجندایێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بێت نەک پێچەوانەکەی حزبە سیاسیەکان دەبێ دور بکەونەوە لە هەڵگرتنی ڕق و کینی سیاسی بەرامبەر یەکتر چونکە لێرەدا زەرەرمەندی یەکەم گەلی کوردستان دەبێت گەلی کوردستان بەرگەی ئەم هەمو قەیرانە سیاسی و ئابوری و تەندروستی و هتد ناگرێت بویە ئەرکی حزبەکان دەبێ بکەوێتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بە پێچەوانەوە بە حزبی سیاسی ڕاسته قینە لە قەڵەم نادرێن و دەکەونە نێو خانەی تاقم یان گروپ و هیچ جیاوازیەکیان نابێت لە گەڵ ئەو گروپ و تاقمانەی کە لە سەردەمی خەباتی چەکداری دا چەکیان لە دژی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بە کار هینا هاوشانی ڕژێمی بەعسی گوڕبەگوڕ ناکرێت و لە هیچ شوێنێکی دونیا دا نەبووە و نیە حزبی سیاسی بە ڕوژ بەشێک بێت لە پڕوسەی سیاسی وڵات و بە شەویش ئوپوزسیون بێت ئەوەی لە گوڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان دا بەرچاومان دەکەوێت شتێکە لە نامو بون ناموترە حکومەت ڕوڵی سەرەکی دەبینێت لە ڕوی سیاسی و سەربازی و ئەمنی و تاد... حزبی سیاسی بوی نیە و نابێت لە دەرەوەی ستڕاتیژی حکومەت هەڵس و کەوت بکات کاتێک کە بەشدارە لە پڕوسەی سیاسی دا و لە هەمان کاتیشدا کاتێک ڕوڵی ئوپوزسیون دەبینێت نابێت لە دەرەوەی دەستوری وڵات دا ڕەفتار بکات چونکە دەبێتە هوی ئاڵوزتر بونی بارودوخەکەو و ئاسایشی وڵاتەکەی دەخاتە مەترسیەوە پێویستە بڵێم حزبە سیاسیەکان لە هەمو وڵاتاندا بە پێی بنەماکانی دەستوری وڵات ئەرک و مافەکانیان دیاری کراوە ئەوەی لە هەرێمێ کوردستان بونی هەیە ئەوەیە کە حکومەت مافی حزبی سیاسی دەپارێزێت بەڵام لە بەرامبەردا هندێ حزبی سیاسی ئەرکی ڕاستەقینەی خویان جێبەجێ ناکەن و لە جیاتی ئەوەی هاوکار بن لە گەڵ حکومەت بونەتە بارگرانی بەسەر حکومەتەوە لێرەو لەوێ بەربەست دروست دەکەن لە بەردەم تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا لە کوتایی دا پێشنیارم بو حزبە سیاسیەکانی کوردستان وەک هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئەمڕو وڵات چاوەڕوانی هاوکاری و هیممەتی ئێوەیە و لە هەموتان یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی دەخوازێت وبو سەرکەوتن بەسەر قەیرانە هەنوکیەکاندا هەموتان بە یەکەوە مێژویێکی پڕ لە شانازی و سەروەری لە دواجاردا بو خوتان تومار بکەن نەک ڕوڕەشی و شەرمەزاری چونکە مێژوو بەزەیی بە کەس ناکات.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad