English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: دابەزینی نرخی نەوت كاتییە دوای كۆتایی هاتنی كورونا نرخەكان باشتر دەبن
2020-04-19 [08:52 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت و ئەوەی لە بازاڕی نەوت دەگوزەرێ کاتییە و لەگەڵ پاشەکشەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت.

رۆژی شەممە 18ی نیسانی 2020 وەزارەتی نەوتی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "دابەزینی نرخی نەوت و ئەوەی لە بازاڕدا دەگوزەرێ کاتییە و بەهۆی بەردەوامی کاریگەریی پەتای کۆرۆنایە لەپاڵ سەرڕێژبوونی نەوت لە بازاڕ، چونکە مانگی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ئۆپێک پڵەس دەکرێت".

پێشبینیی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەیە کە دابەزینی نرخی نەوت بوەستێ و لەسەرخۆ بەرزببێتەوە تاوەکو ئەوکاتەی بڕی زۆر لە نەوتی کۆگاکراو لە جیهان رادەکێشرێ و پەتاکە پاشەکشە دەکات، دەشڵێ "بۆیە لە کۆتایی ئەمساڵ نرخەکان باشتر دەبن و ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت".

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنەری دەرەوەی رێکخراوەکە، 9ی ئەم مانگە رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەرهەمی رۆژانەیان لە مانگی ئایاری داهاتووەوە بە بڕی نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە، ئەمەش بە درێژایی دوو مانگ بەردەوام دەبێ و پشکی عێراق لەم کەمکردنەوەیەی رۆژانە دەگاتە یەک ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل.

 

 





ئەم هەواڵە 4402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad