English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوخی هەرێم بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیمان لێ دەخوازێت
2020-04-19 [01:41 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


پێشەکی دەمەوێ ئاماژە بو ئەوە بکەم کە سەرباری ئەوەی کە هەرێمی کوردستان هێشتا لە ئاسەوارەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری پێشوتر بە تەواوەتی ڕزگاری نەبووە

مەترسیەکی تر ڕوی لە هەرێمی کوردستان کرد کە ئەویش هاتنی پەتای کوڕونایە بو نێو هەرێمی کوردستان وەک پێشهاتێکی نەخوازڕاو

پەتایێک کە هەمو مروڤایەتی داپوشیوەو و کەسانێکی زور لەسەر ئاستی وڵاتان بە گشتی وبە دەوڵەتە هاوسنورەکانیشمانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکە لە نێوان دوو هەڵبژاردەدا

یەکەمیان کوکردنەوەی داهات و دوومیان پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی هەرێم

ئەوەبو بو حکومەت بڕیاری لە سەر بژاردەی دووەم دا و کردیە پێوەری سەرەکی ستڕاتیژی خوی بو ڕوبەڕووبونەوەی ڤایروسەکە

بەڕێز سەرۆکی حکومەت جەنابی مەسڕور باررانی و کابینەکەی زور بەرپرسیارانە و دڵسوزانە هاتنە سەر خەت و ڕێکاری ئەقڵانی ، لوژیکیان گرتە بەر و قوناغ بە قوناغ بڕیاریان دا بو کونتڕوڵکڕدنی نەخوشیەکە

و هاوکات لە گەڵ هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسی پەتاکە

ئەوەبو خوشبەختانە دەتوانم بڵێم هەتاکو ئەمڕو دوخی تەندروستی هەرێم زور باشە و وتوانراوە گەماروی ڤایروسەکە بدرێت و پێشگیری لە تەشەنە کردنی بکرێت

ئەمەش لە ڕاستیدا کارێکی ئاسان نەبووە گەر سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی لە کاتی خویدا ئامادە کارییان بو نەکردبوایە و هاوڵاتیانیش هاوکار نەبونایە

ھەرێمی کوردستانیش وەک ئێتالیا و ئەمریکا ئیسپانیا،بەریتانیا،ئێران و هتد دوچاری بارودوخێکی سەخت و دژوار دەکردەوەو سەرکەوتنی ئەمڕومان بەسەر دوخەکەدا بە ڕادەیێکی زور باش تومار نەدەکرا

ھەمو ئەو وڵاتانەی کە بە شێوەیێکی بەر بڵاو توشی پەتاکە هاتن لە ئەنجامی بە گرنگ وەرنەگرتنێ مەترسی پەتاکە و پشتگوێ خستنی ڕوبەڕوبونەوەی جیددی ئەم وڵاتانە بووە هەتاکو ئەمڕو ئەوان لایەنی ئابوریان لە پێش تەندروستی هاوڵاتیانی خویان دانا

بویە حکومەتی ئێمە و سەرۆکەکەی مایەی شانازین و سەرەڕای لاوازی باری ئابوری هەرێم

ئینجاش پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خوی لە سەروەی هەمو شتێکی ترەوە دانا

ئەمەش هەڵگرتنی ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و خو بە خاوەن رانینە.

لە کوتایی دا دەبێ ئەوەش بڵێیین هەروەک چون لە مانشێتی وتارەکەم دا ئاماژەم بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیم داوە بە داخەوە تاقمێکی نێو حزبێکی سیاسی هەرێم وەک کارو پیشەی هەمیشەییان

کە ئەویش سەنگەر گرتنە لە دژی گەلی کوردستان و چاو پێ هەڵنه هاتنە بەم هەمو سەرکەوتنانەی سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی بە سەر ئەم پێشهاتە جیهانیە نەخوازراوەدا

لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بو شکەست هێنان بە سەرۆکی حکومەت نمونەی هەرە زیندوش زینی وەرتێ یە کە بە داخەوە دەبوایە پێچەوانە با

حکومەت ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی کۆڕۆنا دەکات و ئەوانیس دژی ئەم ئەرکە ئەخلاقی و ئینسانی ، نیشتیمانی حکومەت دەوەستنەوە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad