English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ى یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2020-04-19 [02:44 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لێژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنى ڕۆژى یه‌كه‌مى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌ده‌ن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ۱۹ـی نیسانی ۲۰۲۰، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ـى نیسان، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن".

 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ سەنتەری نێودەوڵەتیی گەردونناسی ڕای گەیاندووە، زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ۲۳ـی نیسانی ۲۰۲۰ مانگ دەبینن و بەمەش ڕۆژی هەینی ۲٤ـی نیسانی ۲۰۲۰ یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دەبێ تێیاندا.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad