English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یازدە رۆژە لە پارێزگای دھۆک ھیچ حالەتێکی نوێی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە
2020-04-19 [04:48 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، بۆ یازدەمین رۆژ لە سەر یەک ھیچ حالەتێکی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک تۆمار نەکراوە، ھۆکاری ھەبوونی حالەتی کەم لە دھۆک بۆ پسبەند بوونی خەلک بە رێنمایەکان دەگەرێتەوە.

 

ھەمرە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ ١١مین رۆژە ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک تۆمار نەکراوە و، چاوەڕێی پشکنینەکانی کەسانی ترین، ھەروەھا کەم حاڵەتی بەرکەوتن و توشبوونی کۆرۆنا دەگەرێتەوە بۆ پابەدبوونی خەلکی دھۆک، بە رێژەیەکی زۆر خەڵک پابەندە بە ڕێنماییەکان پارێزگای دھۆکەوە و چەندین شوێن کراونەتەوە بۆ ئاساییبوونەوەی ژیانی خەڵک.

 

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دھۆک گووتی:  لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە پارێزگای دھۆک ١٧ بنکەی کەرەنتینەکردنمان ھەیە و ڕۆژانەش خەڵک کەرەنتین دەکرێن، لە ئێستادا ٨٧٨ کەس لە کەرەنتینەدان لە پارێزگای دھۆک.

 

ھەمرە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند: "جێگایی دڵخۆشییە ١١ ڕۆژ تێپەڕیوە ھیچ حاڵەتیکی پۆزەتیڤ لە پارێزگای دھۆک تۆمار نەکراوە، لە سەرجەمی ١٥ تووشبوەکەی دھۆکیش ١٢ کەس چاک بوونەتەوە و ٣ کەس ماون و لە ژێر چاودێریدان و تەندروستیان جێگیرە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad