English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین بۆچوونێکی ترەمپ رەت دەکاتەوە
2020-04-19 [07:23 AM]

​ZNA- هەولێر


لێژنەی نیشتمانیی تەندروستیی چین بڵاوی كردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦ كەس لە چین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە نۆ كەسیان لە دەرەوە ھاتوونەتەوە.

بە گوتەی ئەم لێژنەیە، لەم ماوەیەدا هیچکەس گیانی لەدەستنەداوە و ئەمەش كەمترین رێژەی توشبوونە.

لەلایەكی دیكەوە تاقیگەی ناوەندی شاری ووھانی چین بڵاوی كردووەتەوە، بە ھیچ شێوەیەك ئەو تۆمەتانە راست نین كە دەربارەی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاراستەیان دەكرێت و ئەو تۆمەتانە بێ بەڵگەن و ھیچ بنەمایەكیان نییە و ڤایرۆسەكە لەم‌ شارەوە بڵاو نەبووەتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمریكا لێكۆڵینەوەی لە تاقیگەكانی ووھان دەستپێكردووە و ترەمپ گوتبووی، ڤایرۆسەكە لە تاقیگەكانی ووھان بە ئەنقەست بڵاوكراوەتەوە و ئەگەر ئەمە پشتڕاست بکرێتەوە، سزای سەخت بەسەر چیندا دەسەپێنن.





ئەم هەواڵە 7594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad