English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات گەمارۆكانی سەر ئێران درێژ بكەنەوە
2020-04-19 [07:28 AM]

​ZNA- هەولێر


مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات ماوەی گەمارۆ سەربازییەكانی سەر ئێران درێژ بكاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روژی یەکشەممە ١٩ی نیسان لە توویتێكدا رایگەیاند، دوای شەش مانگی دیكە گەمارۆ سەربازییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران كۆتایی پێ دێت، بەگوتەی پۆمپێیۆ ئێران ئێستاش پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆرەو نابێ بە هه‌ڵگرتنی گەمارۆكانی ئەنجومەنی ئاسایش دەستی بە چەكی دیكە رابگات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، بەر لەوەی تووندڕەوەییەكانی ئێران لەمە زیاتر پەرە بستێنێت، ماوەی گەمارۆ سەربازییەكانی بەسەردا درێژ بكەنەوە.





ئەم هەواڵە 7780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad