English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکەوتنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر کۆرۆنا و چۆنیەتی خۆپارێزی ھاولاتیان لە مەترسی کۆرۆنا
2020-04-20 [10:41 AM]

نوسینی : فتحی شێروانی


له‌ ئه‌نجامی سه‌رهه‌لدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كۆتایی سالی 2019 له‌ شاری ووهانی چین كه‌ به‌ كۆڤید 19 ناسراوه‌ و بلاو بوونه‌وه‌ی وه‌ك په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار له‌ هه‌موو جیهان‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر زوو كۆمه‌لێك بریار و رێنمایی ده‌ركرد و كۆمه‌لێك رێككاری گرته‌ به‌ر وه‌ك داخستنی ده‌روازه‌ سنووریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان و راگرتنی هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان و داخستنی ده‌رگای قوتابخانه و زانكۆ و مزگه‌وت و كه‌نیسه‌ و په‌رستگاكان و كواره‌نتین كردنی گومانلێكراوان و هه‌لگرانی ڤایرۆسه‌كه‌ و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و دابراندنی ئه‌و ناوچانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بلاو بوبویه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌ره‌ له‌ پێشی حكوومه‌ت كه‌ ئه‌ویش پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاولاتیانه‌.

ھه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بریار و رێنمایی و رێككارانه‌ بوونه‌ جێگه‌ی ره‌خنه‌ و پرسیاری هاولاتیان كه ناكرێ هاتووچۆی هاولاتیان قه‌ده‌غه‌ بكرێت و رێگری له‌ كاسبی كاسبكاران و به‌ جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه كۆمه‌لایه‌تی و‌ ئایینیه‌كان وه‌ك نوێژی هه‌ینی و پرسه‌دانان بگیرێت بۆیه‌ سه‌ره‌تا حكوومه‌ت داوای له‌ لیژنه‌ی فتوای هه‌رێمی كوردستان كرد فه‌توایه‌ك بۆ ئه‌م باروودۆخه‌ ده‌ربكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كان به‌لام به‌ داخه‌وه‌ لیژنه‌ی فه‌توا نه‌یتوانی ئه‌وه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاولاتیان گرینگتره‌ یان به‌ جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كان.

به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مسروور بارزانی توانی به‌ بوێری و هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ژیانی هاولاتیان لیژنه‌ی بالای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دابمه‌زرێنێت و ده‌ست به‌جێ بریار و راسپارده‌ و رێنمایی ته‌ندروستی پێویست ده‌ربكات و وه‌زیری ته‌ندروستی و ناوخۆ رابسپێرێت بۆ ده‌ركردنی هه‌ر بریار وئه‌نجام دانی هه‌ر رێككارێك بۆ پاراستنی هاولاتیان له‌ ڤایرۆسه.‌

ھه‌رچه‌نده‌ پێویست بوو حكوومه‌ت بۆ باروودۆخی مه‌ترسیداری له‌و شێوه‌یه‌ باری له‌ناكاوی رابگه‌یه‌نێت به‌لام به‌ دلنیاییه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندنیشی هۆكاری خۆی هه‌یه‌ چونكه‌ له‌ لایه‌ك تاكوو ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان یاسای باری له‌ناكاو له‌ په‌رله‌مان ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و ده‌رنه‌چووه‌ و له‌ لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر یاساكه‌ش هه‌بوایه‌ كاتێكی زۆری ده‌ویست بۆ راگه‌یاندنی چونكه‌ پێویستی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ته‌واو كردنی رێژه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه‌ بۆ راگه‌یاندن و جێبه‌جێ كردنیشی لێكه‌وته‌ و ده‌رئه‌نجامی یاسایی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، بۆیه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای ته‌ندروستی گشتی عێراقی ژماره‌ 86 سالی 1981 رێككاره‌كان ئه‌نجام دراون و هیچ كیشه‌یه‌كی یاسایی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ نیه‌ چونكه‌ بنه‌مایه‌كی گشتی یاسا هه‌یه‌ كه‌ ده‌لێت( سه‌لامه‌تی گه‌ل له‌ سه‌رووی یاسایه‌ ). بۆیه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و رووه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی بێ وینه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و له‌ لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش به‌ باشترین دیاری كرا بۆ خۆپارێزی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و زۆرینه‌ی هاولاتیانیش پابه‌ندی بریار و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بوون به‌ مانه‌وه‌ له‌ ماله‌كانیان و نه‌چوونه‌وده‌ره‌وه‌یان و به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش و دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ دروست كردنی قه‌له‌بالغی و دانه‌نانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و به‌ جێ گه‌یاننی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كان له‌ ماله‌وه‌،بۆیه‌ به‌ هاوكاری هه‌ردوو لا توانرا كه‌مترین رێژه‌ی به‌ركه‌و‌تنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكرێت و ئه‌وانه‌ی تووشیش بوون چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌ كۆتاییدا به‌ كه‌مترین زیان له‌و باروودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ جیهانیه‌ ده‌ربچین، ئه‌ویش به‌ هه‌ول و ماندووبوون و شه‌ونخوونی دكتۆر و كارمه‌ند و ستافی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ كه‌ شایه‌نی هه‌موو جۆره‌ ده‌ست خۆشی و پاداشتێكن.





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad