English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە، دەبێت یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین
2020-04-20 [11:44 AM]


 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە رێکارەکانی حکومەت دەکەم لە پرسی کۆرۆنا کە لەپێناو هاووڵاتیان بوو، لەبارەی گرژییەکانی ئەم دوایە وتی، ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە، دەبێت یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین.

راشیگەیاند، دونیا شایەتی ئەوەیە، حکومەتی هەرێم زۆر بەباشی مامەڵەی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە.

لەبارەی گرژییەکانی ئەم دوایە، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، بەرەو چارەسەر دەچین و کێشەیەکی ئەوندە گەورە نین. ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە، دەبێت یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین.

راشیگەیاند، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەکە دەکەین و یەکێتی هاوبەشی پارتییە لە حکومەتی هەرێم.

نێچێرڤان بارزانی گووتی، ئەو هێزەی چووەتە زینێ وەرتێ کاتییە و  ئەو کاتەی ئەرکیان تەواو بوو دەگەڕێنەوە.

بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقیش، سەرۆکی هەرێم دووپاتیکردەوە، هەرێمی کوردستان پشتگیری لە مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات.

لەبارەی هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، هاوکارییەکانمان مرۆیین چونکە دەزگای پشکنینی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان نەبووە.

سەبارەت بە دەنگۆی ناردنی پێشمەرگەیەکی هێزی رۆژ بۆ لیبیا، سەرۆکی هەرێم گووتی، ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە هێزی پێشمەرگە و هێزی رۆژ نییە، بەداخەوە ئەو بابەتە زۆر گەورە کرا. ئێمە نە کەس دەنێرین بۆ لیبیا و نە کێشەی لیبیا، کێشەی ئێمەیە.

هەروەها، لەسەر دۆخی ئابووری، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت و ئەو دۆخەی ئێستا، بە دڵنیایی کاردەکەنە سەر هەرێمی کوردستان. ئێمە خەریکی ناردنی نامەیەکین بۆ پەرلەمان و حکومەتی عێراق، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی دۆخی ئێستا  تووشی زیان بوون.

لەبارەی هەڕەشەکانی پەکەکە،  ئاماژەی بەوەدا، پەکەک هیچ شەرعیەتێکی نییە لە هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان شوێن کار و چالاکی پەکەکە نین، چونکە ئێمە ئێستا بەشێکین لە عێراق و دەمانەوێت ببینە جێی سەقامگیریی ناوچەکە نەک لێرەوە هێرش بکرێتە سەر دراوسێکانمان.





ئەم هەواڵە 3151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad