English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌دان تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران دەستنیشان کرا
2020-04-20 [03:28 AM]

ZNA -هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 294 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 294 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 83 هه‌زار و 505 کەس و تا ئێستاش پێـج هه‌زار و 209 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا  59 هه‌زار 273  کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و  ۳۳۸۹ کەس باری تەنددروستییان ناجێگیرە و 353 هەزار و 12 تاقیکارییان بۆ کراوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad