English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ئەحمەد سەفار: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
2020-04-20 [07:59 AM]

ZNA-ھەولێر



بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  بەغدا بەردەوام  دەبێ لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ھەروەھا لە خەرجکردنی پارەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی ئیداری و سیاسی نییە.

دکتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەغدا بەردەوام  دەبێ لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ھەروەھا بەدواداچوونم کردووە، لە وەزارەتی دارایی پارە دابینکراوە و بڕیارە لەم هەفتەیە فەرمانی خەرجکرنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی ڕەوانە بکرێ. 

بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: لە خەرجکردنی پارەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی ئیداری و سیاسی نییە، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩، بڕی ٤٥٣ ملیار دینارەکە دەنێردرێ، پێشبینی دەکەین، لە حکوومەتی مستەفا کازمیش بێ کێشە بەردەوام بێت. 

دکتۆر ئەحمەد سەفار گووتیشی: کوتله سیاسییەکان پشتیوانی ئەوەن مووچە تێکەڵ بە کێشەی سیاسی نەکرێت و بۆ مووچە و شایستە داراییەکانی  هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق، هیچ مەترسییەک نییە، ئەو ڕێککەوتنەی دوێنێ لەسەر نەوتیش کرا لە نێوان هەولێر و بەغدا، هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو، بۆیان دەرکەوت کوردستان لە کاتی تەنگانە هاوکاریانە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad