English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپاسالاری عێراق لەبارەی هێرشی داعش هوشداری دەدات
2020-04-20 [07:59 AM]

​ZNA- هەولێر


شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی كردووەتەوە، چەكدارانی حەشدی شەعبی ھێرشێكی داعشیان لە باشووری كەركووك پووچەڵ كردووەتەوە و دوو چەكداری داعش كوژراون.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ژمارەی قوربانیانی هێرش بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی لە دیالە، بەرزبووەتەوە و سەربازێك كوژراوە و دوو سەربازی دیكەش بریندار بوونە.

عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق دەڵێت، ھێزەكانی عێراق بە ھەموو شێوەیەك بۆ پێش‌گرتن سەرھەڵدانەوەی داعش و ھێرشەكانیان لە ئامادەباشی‌ دان و پێویستە پلانی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوام بێت.

غانم دەڵێت: ئێستا ھەموو رێگە و دەروازە و پلانێك بۆ ئەنجامدانی كردە تیرۆریستییەكانیان بەكاردەھێنن، بۆیە دەبێت بە وردی چاودێری جموجۆڵەكانی داعش بكەین.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad