English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روندك فارس : نرخی نەوت ئەمرۆ بەرز دەبێتەوە
2020-04-21 [07:24 AM]

ZNA- هەولێر


 


نرخی نەوت لە بازاڕی نەوتی جیهانی گۆڕانکارییەکی مێژوویی بەسەردا هات و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تیکساس گەیشتە ٢٠ دۆلار خوار سفر، شارەزایەکی بواری نەوتیش هۆکاری دابەزینەکە دەخاتە ڕوو و دەڵێ لە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.

 

روندك فارس، ئابووریناس و شاره‌زا له‌ بوارى نه‌وت به‌ ئاژانسی هەواڵی ڕاگه‌یاند: هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ی ئەمڕۆ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی تیکساس ته‌نیا تا ئه‌مرۆ ده‌رفه‌تیان له‌به‌ر ده‌سته‌ بۆ ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ هه‌یانه‌ لێی ڕزگار ببن و بیفرۆش ، چونكه‌ ئەمڕۆ ۲۱ـی نیسان گریبەستە نوێیەکانی مانگی ئایار دەست بە کرین و فرۆشتنی دەکەن، واتا لە لەمرۆە نرخی نەوتی تەکساس بەرز دەبێتەوە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی".
 
روندك فارس گووتی: "ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئەمرۆ ده‌فرۆشرێن بۆ مانگی حوزه‌یرانن، به‌ واتایه‌كی دیکە گرێبه‌ستی دوور مه‌ودان ئەمرۆ مامه‌ڵه‌یان پێوە ده‌كرێت، كه‌واته‌ بازاره‌كانی نه‌وت كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی (contango) واتە گرێبه‌ستی دوور مه‌وداكان به‌ به‌هاترن له‌ كورت مه‌وداكان".
 


هەروەها ئەو ئابووریناس و شاره‌زایەی  بوارى نه‌وت ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی  خستە ڕوو: کە هۆکاری دانەبەزینی نەوتی برێنت، دەگەڕێتەوە بۆ نرخی گرێبەستە دوور مەودایەکانی نەوتی برێنت بۆ مانگی حوزەیران، واتە نرخی نەوتی برێنت لە سەرەتای مانگی ئایار بەرزدەبێتەوە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 7414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad