English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێک لە راهێناندا گیانی لەدەستدا
2020-04-21 [08:50 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی، هەواڵی گیانلەدەستدانی یاریزانێکی لە کاتی مەشقەکاندا راگەیاند.

دەستەی سەرپەرشتیکردنی خولی رووسی رایگەیاند، ئینۆکنتی سامۆخڤالۆڤی یاریزانی تەمەن 22 ساڵانی یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ، لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکان بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە و دەڵێت "سامۆخڤالۆڤ ئەوکات بە تەنیا مەشقەکانی کردووە، چونکە  یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ داوای لە یاریزانەکانی کردووە هەریەکێکیان بەتەنیا مەشقەکانی بکات، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".

یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا. رایگەیاند "لە 20ی نیسان ئینۆکنتی سامۆخڤالۆڤی بەرگریکاری یانەکەمان کۆچی دواییکرد، لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکانی بە تەنیا هەستی بە ماندووبوونێکی زۆر کردووە، هەوڵدەدەین لێکۆلینەوە لە هۆکارەکانی مردنی بکەین".

لەو بڵاوکراوەی یانە رووسییەکەدا هاتبوو "سامۆخڤالۆڤ رۆیشت و هاوژین و کچەکەی بەتەنیا جێهێشت، یانەی لۆکۆمۆتیڤ تووشی شۆک بووە، ئەمە کۆستێکی گەورەیە بۆ ماڵباتەکەی و خۆشمان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ماڵبات و هاوڕێکانی دەکەین".

هەر لەو بارەیەوە ئەلیکساندەر گریشینی راهێنەری کازانکا، کە تیپی دووەمی یانەی لۆکۆمۆتیڤە و سامۆخڤالۆڤ یاری بۆ دەکات، بە دەزگاکانی راگەیاندنی گوت "هەواڵێکی جەرگبڕە،  پزیشکان دەڵێن جەڵتەی دڵ هۆکاری مردنیەتی، ئەی پزیشکان چۆن رێگەیان پێداوە مەشق بکات؟! دەبێ بزانین چی روویداوە؟".

 

 

رووداو





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad