ZNA - هەولێر
کیانووش جەهانپوور، گوتەبژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێ لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٨ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ گیانیان لەدەست داوە.
جەهانپوور دەڵێت، هەر لەم ماوەیەدا هەزار و ٢٩٧ کەسیش تووشی نەخۆشییەکە بوون.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتوەتە ٨٤ هەزار و ٨٠٢ كەس و لەو ژمارەیە پێنج هەزار و ٢٩٧ كەس مردوون.
بەمجۆرە کۆی گیرۆدەبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٨٤٨٠٢ کەس و ٥٢٩٧ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
پێشتر کارمەندێکی باڵای رێکخراوی جیهانیی تەندروستی کە سەردانی ئێرانی کردبوو، گوتبووی ئە ژمارە فەرمیانەی ئێران لەبارەی گیرۆدەبووان و مردوانی کۆرۆنا رایاندەگەیەنێت، تەنیا یەک لە سەر پێنجی ژمارەی راستەقینەی تووشبووان و مردووانن.
ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە |