English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی ئێران دوایین ئاماری کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌
2020-04-21 [12:54 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 297 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 297 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 84 هه‌زار و 802 کەس.

وتیشی، لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا 88 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و تا ئێستاش ۵ پێنج هه‌زار و 297  کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا 60 هه‌زار و 965 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و سێ هه‌زار و 357 کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad