English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا هاوڵاتیاني خۆی لە بەغدا گەڕاندەوە
2020-04-21 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

توركیا، 366 هاووڵاتی خۆی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق گەڕاندەوە كه‌ بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیریان خواردبوو.

ئێوارەی دوێنێ‌ دووشەممە، 366 هاووڵاتی توركیا بە ژمارەیەک پاس لە چەند گەڕەكێكی شاری بەغدا گەڕێندراونەتەوە تورکیا.

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز لە لێدوانێكدا رایگەیاند، سوورن لەسەر ئەوەی ئەو هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی لە عێراق بگەڕێنێتەوە كە بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیریان خواردووە.

فاتیح یڵدز ئاماژەی بەوە دا كە توركیا هەوڵەكانی بەپەلە خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بەرلە هاتنی مانگی رەمەزان، هاووڵاتییانی خۆی لە عێراق بگەڕێنێتەوە.

تا ئێستا توركیا، دوو هەزار هاووڵاتی خۆی كە لە عێراق گیریان خواردبوو بە گەشتەكانی ئاسمانی و وشكانی، گەڕاندووەتەوە.

هەر دوێنێ‌ توركیا، 171 هاووڵاتی خۆی لە سعوودیە، 448ی دیكە لە ئەڵمانیا و 93ی دیكە لە ئیسپانیا، 337ی دیكە لە بەریتانیا و 164ی دیكەیش لە میسر گەڕاندەوە.

پێشتر توركیا 25 هەزار هاووڵاتی خۆی لە ژمارەیەك وڵاتی جیهان گەڕاندبووەوە دوای ئەوەی بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتانە گیریان خواردبوو.

 

aa





ئەم هەواڵە 5713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad