English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی(27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)
2020-04-21 [01:28 AM]

ZNA_ هەولێر


 بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان.
  
 ئەمڕۆ گۆڤاری (گوڵان) پێ دەنێتە ساڵێكی نوێی تەمەنی، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەران و خوێنەرانی گۆڤارە ئازیزەکەتان دەكەین، ئومێدەوارین دوای رەتدانی ئەو قۆناغەو كۆتاییهاتنی پەتای كۆرۆنا، بەهەمان گیانی پیشەوەرانە و بەرپرسانە بەردەوام بن و، بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر پەرە بەپلان و كاروبارەكانتان بدەن.
 
 گۆڤاری(گوڵان) بەدرێژار كاری رۆژنامەوانی هەردەم رەچاوی بەرنامەیەكی رێكوپێك و تایبەت بەخۆی كاریكردووە بۆ خزمەتكردنی كایەكانی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی، كە ئەمەش دەسكەوتێكی دیكەیە بۆ رەوتی رۆژنامەگەریی كوردیمان، لەو بوارەشدا جێدەستی دیارە لە سەر گۆڕەپان و لە نێو كاروانی رۆژنامەوانیی و كاری میدیاییدا.

 (گوڵان)وەك هەفتەنامەیەكی دیار و بەرچاو خاوەن تایبەتمەندیەكەی خۆیەتی و لەورووەوەش توانیویەتی ژمارەیەكی یەكجار زۆری تۆژەرونووسەر و ئەكادیمی ناسراوی عەرەبی وبیانی و جیهانی لەو گۆڤارە كۆبكاتەوە، هەروەها لەرووی ئیتیكی پیشەوەرانەوە گۆڤاری(گوڵان) پەیرەوی رەوتێكی راست و دروستی كردووە و بەگیانی دیالۆگ  و رەخنەگرانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كردووە.

جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستن و بەردەوامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(گوڵان)دووپات دەكەینەوە و، جەختیش دەكەینەوە لەسەر ئەوەی كار و ئەركی رۆژنامەوان و رۆشنبیران پاڵپشتی و داكۆكیكردنە لە كێشە رەواكانی گەلەكەمان  و گەیشتنی بە مافەكانی.

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
22/4/2020





ئەم هەواڵە 2743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad