English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)
2020-04-21 [01:29 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ھەڤاڵی بەڕێز/فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەڕێزان/ ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری(گوڵان)

 ئەمڕۆ بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (گوڵان) دەکەینەوە، دەرچواندنی ئەو گۆڤارە دەستكەوتێكی دیكەی بواری رۆژنامەگەریی كوردیمان و ئەزموونێكی گرنگ و تازەی هێنایە ئاراوە و سەلماندی، كە تایبەتەمەندی خۆی هەیە لە خزمەتگەیاندن بە بواری رۆشنبیریی و مەعریفیمان و لە خستنەڕوو و گەیاندنی پەیامی رەوای ئەزموونەکەمان بە دەوروبەر و جیهان.   
 
گۆڤاری(گوڵان) لەو ماوەی كاركردن و تەمەنی دەرچوونی ژمارەكانی بە رێكوپێكی و لەوادەی خۆیدا بەگوێرەی پلان و بەرنامەیەكی سەركەوتووانە توانیویەتی جێگەی شیاو و شایستەی خۆی لەسەر پانتایی كاری رۆژنامەگەریی بگرێ، بۆیە هەردەم نموونەیەكی نوێی كاری پیشەوەرانەی میدیاییە.

گۆڤاری(گوڵان) سەلماندوویەتی، كە خودان مۆركی كوولتورێكی رەسەن و نەتەوایەتییە، هەروەها بنەماكانی كاری رۆژنامەوانیی لە رووی راستگۆییەوە ئەرێیانە پیادە دەكات. 
 بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و نووسەر و خوێنەرانی بەڕێزی گۆڤارەکەتان دەكەین و، دەستی هەوڵ و ماندووبونتان دەگوشین، پشتیوانی خۆمان بۆ پێشكەوتن و بەردەوام بوونی (گوڵان) دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین پاش تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی خۆپارێزی و كۆتایی هێنان بە پەتای كۆرۆنا، بەهەمان گیانی لەخۆبردوویی  و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن لە ئەرک و خزمەت و لە گشت روویەكەوە بەرەوپێش بچن. ھەر سەرکوتووبن... 

 دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
22/4/2020





ئەم هەواڵە 3064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad