English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه‌: هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كان و ته‌راویح له‌ كه‌عبه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
2020-04-21 [01:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكایه‌تی كاروباری حه‌ره‌مه‌ین له‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند، شێخ عه‌بدولره‌حمان سوده‌یس سه‌رۆكی گشتی كاروباری مزگه‌وتی پیرۆز و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی، به‌هۆی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوێنێ دووشه‌ممه‌ سعودیه‌ ئه‌نجامدانی نوێژی له‌ ناو مزگه‌وتی حه‌رام "كه‌عبه‌" و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له‌ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵپه‌سارد.

ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ وتیشی، ئاماده‌بوونی نوێژخوێنان بۆ هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كان و نوێژی ته‌راویح له‌ مانگی ره‌مه‌زان دواخست و به‌هۆی پاراستنی خه‌ڵك و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان له‌م شوێنانه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرن.

سوده‌یس وتیشی، پلانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز له‌ میانی مانگی ره‌مه‌زاندا پشت به‌ خۆپارێزی و چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad