English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گووتە بێژی تەندروستی دھۆک : سەرجەم ئەو کەسانەی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاک بوونەتەوە
2020-04-21 [01:58 AM]

ZNA- ھەولێر


گووتە بێژی بەرێوەبەراتی تەندروستی دھۆک باس لەوە دەکات کە سەرجەم ئەو کەسانای لەو پارێزگاییە ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاک بوونەتەوە وە رۆژانە پشکنین بۆ چەندین کەسیش دەکرێت تاوەکوو دلنیا ببنەوە لە باری تەندروستیان .


ھەمزە رەزیکی گووتەبێژی تەندروستی پارێزگای دھۆک بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێستا ھیچ حالەتێکی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دھۆک نەماوە سەرجەم ئەو کەسانای ھەلگری ئەو ڤایرۆسەبوون چاکبوونەتەوە .


ھەمزە رەزیکی گوتیشی ھەتاوەکوو ئێستا ٨٥٩ کەس لە کەرەنتینەدا ماون لەژێر چاودێرین ئەگەر ھەر یەکێک لەوانە تاوەکوو ١٤ رۆژ ھیچ نیشانەێکی ھەلگری کۆرۆنای تێدا دەرنەکەووت دەنێردرێنە مالەوە.


گووتەبێژی تەندروستی دھۆک ئاماژەی بەوەشکرد کە رۆژانە خەلکی ئەو پارێزگاییە لە تورکیا و پارێزگاکانی تری عێراق دەگەرێنەوە بۆیە پێویستە ھەموو ئەو کەسانە کەرەنتینە بکرێت تاوەکوو دلنیا دەبینەوە لەباری تەندروستیان .

رەزیکی راشیگەیاند سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی ھاتووچۆ لە پارێزگای دھۆک قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێ دەکرێ ئێستا لە قۆناغی شەشەمین و چاوەرێ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەکەین بۆ دەرکردنی رێنماییەکان .





ئەم هەواڵە 3073جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad