English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یارییەکانی خولی ئیتاڵی تەواو دەکرێت 
2020-04-21 [04:53 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەکانی بەشداربوو لە خولی کالچیۆی ئیتاڵی بڕیاریانداوە یارییەکانی وەرزی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) بە پێی رێنماییەکان تەواو بکەن . 

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی خولی ئیتاڵی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە بەشداری نوێنەرانی ھەر ٢٠ یانەی بەشداربوو لە خولەکە و بڕیاریاندا یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکەن . 

لە راگەیندراوێکی فەرمیشدا فیدراسیۆنەکە رایگەیاند : دوای کۆبوونەوەی نوێنەری یانەکان بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ، بڕیاردرا یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکرێت ئەگەر حکومەت رێگەیدا و ھەموو یانەکان پابەندی رێنماییەکان بن . 

چالاکی وەرزشی لە ٩ی ئادار ئەم ساڵ لە ئیتاڵیا بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا راوەستا و دوایین یاری لە ٨ی ئادار لە نێوان ھەردوو یانەی ئەنتەرمیلان و یۆڤانتس ئەنجامدرا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad