English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی: رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر پەیج و دەزگایەكی راگەیاندن دەگرینەبەر لەبەرامبەر هەڵبەستنی هەواڵی بێبنەما
2020-04-22 [09:33 AM]

ZNA-هەولێر


کۆگای ناوەندی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، كە پێداویستییە تەندروستییەكانی وڵاتی چین، كە وەك ھاوكاری بۆ ھەرێمی كوردستان ھاتوون لە بازاڕەكان فرۆشرابێتەوە

کۆگای ناوەندی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوا بەدوای بڵاو بونەوەی هەواڵێك لە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان كە گوایە "ئەو ماسكانەی لەلایەن وڵاتی چینەوە پێشكەشی وەزارەتی تەندروستی كراوە لە بازاردا فرۆشراوە"، ئێمە سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە  و هیچ بنەمایەكی نییە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، وەزارەتی تەندروستی رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر پەیج و دەزگایەكی راگەیاندن دەگرێتەبەر لەبەرامبەر چەواشەكاری و هەڵبەستنی هەواڵی بێبنەما، دوابەدوای لێكۆڵینەوەش لەلایەن لیژنەیەكی وەزارەتمانەوە روونبویەوە كە بازرگانێك بۆخۆی لە وڵاتی چینەوە ماسكی هاوردەكردووە و لە بازاڕەكانی هەرێم دەیفرۆشێت.





ئەم هەواڵە 10201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad