English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شڤان حمدی: نابێت راگەیاندن مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتمانی دورست بکات
2020-04-22 [12:25 PM]

ZNA- هەولێر


ئەمرۆ ۲۲ـی نیسانی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی یە ۱۲۲ساڵ دەربازدەبێت بەسەر دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان کە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانیەکانەوە لە تاراوگە دەرچوو، ئەمەش بۆیە درێژە پێدەری رەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی تاکۆ ئێستا بەردەوامە.

 

شڤان حمدی، ئەندامی دەزگای ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەرەتا پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم بەبۆنەی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی یەوە بەو هیوایەم کاری ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان ببێتە هاوکارێک و پارێزەری بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان پێچەوەنەی ئەوە نابێت دەزگا میدیاییەکان ببنە هۆی شێواند و ناو زراندن وابکەن هەموو شتێک بە کەم سەیربکرێت و حیسابی بۆ نەکرێت.


شڤان حمدی گووتی: دەبێت میدیا کوردیەکان ببنە ئاوێنەی کوردستان هەموو ئەو نەهامەتی و ناخۆشیانەی بەسەر کوردستان داهاتوو بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە بگەهێنە جیهان بۆ ئەوەی جیهان لەو ئێش و ئازارانەی کە لە رابردوو تووشی کوردستان هاتوون بزانن ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە دەبێت ئەو هەموو جوانیانەی لە کوردستان هەن وەک پێکەوە ژیانی ئاین و نەتەوەکان ئەمەش بەو شێوازی خۆیان بگەهێنن واتە دەزگاکان لە خزمەت نیشتمان دابن نەک نیشتمان لە خزمەتی ئەوان دابێت.

 

هەروەها ئەو ئەندامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: ئەوەی ئێستا لە میدیایی کوردی دا هەیە جۆرێک لە پەرتەوازەبوونی پێوە دیار نابێت دەزگاکانی میدیایی کار لەسەر چەندایەتی بکەن، بەڵکۆ دەبێت کار لەسەر چۆنایەتی بکرێت لە هەمووی گرنگتر یەکخستی ئامانجی میدیایە لە کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و پرەنسیپەکانی کاری میدیایی لە کوردستان و جیهاندا.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad