English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی شەپۆلی دووهەمی کۆرۆناوە، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن
2020-04-22 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوبەری نێوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لە ئەمریکا ئاگاهی دەدات بەوەی شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپتر دەبێت، چونکە دەشێت لەگەڵ وەرزی ئەنفلۆنزادا هاوکات بێت.

ڕۆبێرت ڕێدفیڵد لە وتووێژێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بە دووری نەزانیوە کە لە وەرزی زستاندا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر قورستر بێت لەو بڵاوبوونەوەیەی کە ئێستا هەیە، چونکە بڵاوبوونەوەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ پەتای ئەنفلۆنزادا.

بەپێی ڕای بەڕێوبەری نێوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن، بڵاوبوونەوەی ئەو دوو جۆرە ڤایرۆسە لە یەک کاتدا، وەک دەڵێت " فشارێکی بێپێشینی" لەسەر سیستەمی تەندروستی ئەمریکا دروست دەکات.

ئەم لێدوانەی ڕیدفیڵد لەکاتێکدایە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، هەژانێکی گەورەی لە سیستەمی تەندروستیدا دروستکردوە و هەروەهاش کەموکوڕیەکانی ئەم سیستەمە تەندروستیەی دەرخستووە.

ڕێدفیڵد، داوای لە بەرپرسانی حکومەتی فێدراڵی و هەروەهاش لە کاربەدەستانی ستانەکان کردووە تا لەم 3 مانگەی داهاتوودا ئامادەکاری بکەن بۆ خۆپاراستن و هەروەهاش جەخت دەکاتەوە لە درێژەپێدانی دوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و فراوانکردنی تواناییەکان بۆ پشکنینی تەندروستی.

ڕۆبێرت ڕێدفیڵد، داوا لە هەموو کەسێکیش دەکات کوتانەکانی دژە ئەنفۆلۆنزا بەکاربهێنن.

پێشتریش پیتەر ماکس، بەڕێوبەری نێوەندی لێکۆڵینەوە بایۆلۆژیەکان لە ئەمریکا کە سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی کوتانەکان دەکات دژ بە ڤایرۆسەکان، ئاگاهیدابوو سەبارەت بەوەی جیهان شەپۆلی دووهەم و سێهەمی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەبینێت ئەگەر بێتوو ڤاکسینێکی بۆ نەدۆزرێتەوە.

لە ئێستادا زیاتر لە 825 هەزار کەس لە ئەمریکا توشی کۆڤید 19 بوون و زیاتر لە 45 هەزار کەسیش بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانیشدا دوو ملیۆن و نیوی تێپه‌ڕأند و نزیكه‌ی 180 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad