ZNA - ههولێر
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1194 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1194 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 85 ههزار و 996 کەس.
وتیشی، لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا 94 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان سپارد و تا ئێستاش پێنج ههزار و 391 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا 63 ههزار و 113 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و سێ ههزار و 311 کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.
كوردپرێس
ئەم هەواڵە 6790جار خوێندراوەتەوە |