English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانشینی سعودیه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح له‌ كه‌عبه‌ ده‌ربڕی
2020-04-22 [03:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی كاروباری حه‌ره‌مه‌یه‌ن رایگه‌یاند، شانشینی سعودیه‌ شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بولعه‌زیز ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نوێژ ته‌راویح له‌ كه‌عبه‌ و له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ سوككردنی نوێژه‌كه‌ بۆ پێنج ره‌كات " له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی هاتنی موسوڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت."

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه‌ وتی، ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاریان داوه‌ كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ مانگی ره‌مه‌زان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر چه‌ند شارێكدا سه‌پاوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان بكڕن.

هه‌ر دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی كاروباری حه‌ره‌مه‌ین له‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند، شێخ عه‌بدولره‌حمان سوده‌یس سه‌رۆكی گشتی كاروباری مزگه‌وتی پیرۆز و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی، به‌هۆی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوێنێ دووشه‌ممه‌ سعودیه‌ ئه‌نجامدانی نوێژی له‌ ناو مزگه‌وتی حه‌رام "كه‌عبه‌" و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له‌ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵپه‌سارد.

ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ وتیشی، ئاماده‌بوونی نوێژخوێنان بۆ هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كان و نوێژی ته‌راویح له‌ مانگی ره‌مه‌زان دواخست و به‌هۆی پاراستنی خه‌ڵك و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان له‌م شوێنانه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرن.

سوده‌یس وتیشی، پلانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز له‌ میانی مانگی ره‌مه‌زاندا پشت به‌ خۆپارێزی و چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.

 

رۆیته‌رز

سعودیه‌: هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كان و ته‌راویح له‌ كه‌عبه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

 





ئەم هەواڵە 7795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad