English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا كۆبوونه‌وه‌
2020-04-22 [04:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە، هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشێوەی ئۆنلاین کۆ بوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتەکە باسیان لە پێویستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان لە چوارچێوەی دانووستانەکانی ئەستانا کرد، لەگەڵ بەردەوامیدان لە پەیوەندییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێیی دۆسییەی کۆچبەرانی سووریا و پێویستی لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر حکوومەتی ئەو وڵاتە کرا، بەتایبەت لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دا.

لەوپەیوەنییەدا پووتین باسی لە پێویستی بەردەوامیدان بە دانووستانەکانی رووسیا، ئێران و تورکیا کردەوە، لەبارەی پڕۆسەی ئەستانای هەڵپەسێردراو لە سووریا.

 

kurdpress





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad