English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٥٨)
2020-04-22 [05:59 AM]

ZNA_ هەولێڕ


 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٤١٠) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٤٩١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٢) شوێنی جیاواز (٤١٧) لە هەولێر، (٢١٩) لە سلێمانی، (٨٢٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٩١٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.

2. پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٢٣) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٤٦) هەولێر، (٢١٧) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (٧) هەڵەبجە، (٣) سۆران.  دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٠٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 وەزارەتی تەندروستی               
 حکومەتی هەرێمی کوردستان             
         ٢٢ی نیسانی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 2197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad