English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راسپاردە نێودەوڵەتییەكان: پێویستە رۆژنامەنووسان بە گیانی بەرپرسیاریەتی مامەڵە بكەن
2020-04-23 [08:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنه‌ی (122) ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی و 22 ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پیرۆزبایی لە گشت رۆژنامەنووس ومیدیاكارانی كوردستان كرد، وتیشی، ئاشكرایە كە لە ماوەی (122) ساڵی تەمەنیدا  كاروانی رۆژنامەگەری كوردی چەندین قۆناغی تێپەڕ كردووە كە هەر یەكیان تایبەتمەندیی خۆی هەبوو، بەڵام لە دوای دامەزراندنی حكومەتی هەرێم گرنگییەكی زۆر بەم بابەتە دراوە و كاری رۆژنامەنووسی بە یاسا رێكخراوە.

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رێكخستنی كاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان وتی: لە هەرێمی کوردستاندا ئازادی رۆژنامەگەری، راگه‌یاندن و راده‌ربڕین به‌ پێی یاسا بەپێی یاسای ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007) تایبەت بە کاری رۆژنامەوانی رێکخراوه‌، بە سوود وەرگرتن لەم یاسایە به‌ سه‌دان ڕۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌پێی رێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوە ومافی ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به‌ پێی یاسا پارێزراوه.

زێباری تیشكی خستە ئەو خزمەتگوزاریانەی كە پێشكەش بە رۆژنامەنووس و میدیاكاران دەكرێن و وتی:  جگە لە یاسای كاری رۆژنامەنووسان حكومەتی هەرێم چەند یاسایەكی دیكەشی دەركردووە بۆ پەرەپێدانی بە كاری رۆژنامەنووسی لەوانە یاسای دامەزراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كە به‌ یاسای ژماره‌(40)ی ساڵی 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌(4)ی ساڵی (1998) ناسراوە، ئەركی ئەم سەندیكایە رێكخستن و داكۆكی كردنە لە مافی رۆژنامەنووسان، هەروەها یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانەنیشنی رۆژنامەنووسان كوردستان و یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان ئەم یاسایانە گشتیان لە بەرژەوەندی پێشخستن و پەرەپێدانی بواری رۆژنامەنووسییە لە كوردستان، هەروەها بەڵگەی بڕوا و گرنگیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن بە ئازادی رۆژنامەگەریی لە كوردستان كە یەكێكە لە پرەنسیپە سەرەكییەكانی مافەكانی مرۆڤ، لەم رووەوە حكومەتی هەرێم هەمیشە پشتیوانيی خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئازادیی كاری ڕۆژنامەگەری دووپات كردۆتەوە.

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتی: لە یاسای رۆژنامەگەریدا گشت ئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە و پێویستە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن بە گشت بوارەكانی پابەندی ئەم یاسایە بن و ببنە هۆكاری گواستنەوەی راستییەكان و دەستنیشان كردنی هەر كەموكوڕییەك كە لە كایەكانی حوكمڕانیدا لە ئاستی هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی پیشەیيانە، مامەڵە لەگەڵ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان بكەن و بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی كوردستان لەبەرچاو بگرن، نەك بە پێچەوانەوە پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی.

122 ساڵ لەمەو بەر‌و لە رۆژی 22ی نیسانی 1898 یەكەم ژمارەی رۆژنامەیەكی كوردی بە ناوی (كوردستان) لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر بە زمانی كوردی دەرچوو كە ئەمەش بە ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی دادەنرێت.

 





ئەم هەواڵە 2782جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad