English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران: ئێران كه‌شتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ناو ده‌بات
2020-04-23 [01:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران حوسێن سه‌لامی به‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی له‌ كه‌نداو بكه‌وێته‌ مه‌ترسی ئه‌وا كه‌شتییه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ناو ده‌بات.

ئه‌م وتانه‌ی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران دوای رۆژێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ هات كه‌ هۆشداری "گێچه‌ڵكردن" به‌ كه‌شتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دا.

سه‌لامی وتیشی، فه‌رمان به‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ هه‌ر هێزێكی تیرۆری ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌نداو له‌ناو ببات ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كان و ناسه‌ربازییه‌كانی ئێران بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئاسایشی كه‌نداو به‌ به‌شێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌ ستراتیژییه‌كانی ئێران داده‌نرێت.

سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە ڕۆژانەکەیدا کە تایبەتن بە لێدوان لەسەر دواترین پەرەسەندنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرسیاری لێکرا سەبارەت بە تێکشکاندنی بەلەمە جەنگیەکانی ئێران، لە وڵامدا ئاماژەی بەوەکرد هەرگیز ئەمریکا قایل نابێت بەوەی کەشتیەکان و سەربازەکانی ناو ئەو کەشتیانەمان بخرێنە بەر مەترسییەوە.

سەرۆک ترامپ دەڵێت "هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم، هەر بەتەواوەتی لەناویان دەبەین کاتێک بەلەمە جەنگییەکانیان بە چەکی قورسەوە نزیک دەبنەوە لە کەشتییەکانمان، دەیانتەقێنینەوە."

کۆمارییەکان پشتیوانییەکی گەورەی ئەم هەڵوێستەی بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا دەکەن کە دەخوازن هێز نیشان بدرێت.

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ فرمانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ لێدانی هەر بەلەمێکی ئێرانی کە ببێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.

سیناتۆر گراهام دەڵێت ئەوە بڕیارێکی دروستە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەکارهێنانی هێز باشترین چارەسەرە بۆ سەروسەوداکردن لەگەڵ ئێراندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad